ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچەی هەرێم تاوەباران دەبارێت

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە بە شێكی ناوچەكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و دەوروبەری كەركوك ئاسمان بۆ ماوەیەك دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوە باران دەبارێت”.

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە لە بە شێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تاوەباران دەبارێت، هاوكات كەشناسی عیراقیش پێشبینی دەكات، لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارین وڵاتەكە بگرێتەوە.

وتیشی “لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێم ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لەو ناوچانە بارانبارین ئەگەرێكی لاوازە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەراور بە دوێنێ‌ بە رێژەی دوو پلە نزمتر دەبنەوە”.

لەلایەكی تریشەوە، دەستەی گشتیی كەشناسیی عیراق رایگەیاند “لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا وڵات رووبەڕووی شەپۆلێكی بارانبارین دەبێتەوە كە گوڕەكەی لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “عیراق لە 10 رۆژی كۆتایی ئەم مانگەدا تووشی حاڵەتەكانی نەبوونی سەقامگیریی كەشوهەوا دەبێت، ئەمەش بەهۆی بەدوای یەكدا هاتنی سیستمە كەشوهەواییەكانی پایز و جیاوازیی بارستە هەواییە كاریگەرەكان لە ناوچەكەدا”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان