نۆژەنکردنەوەی بۆری فیشخابوور – جەیهان لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابوور – جەیهان لە قۆناغی کۆتایی نزیک بووەتەوە کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەیە.

ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “ئامانج لە نۆژەنکردنەوەی بۆری فیشخابوور – جەیهان، بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی وڵاتە و هۆکاری دواکەوتنی کارکردن لە پڕۆژەکە بۆ رێکارە تەکنیکییەکان دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆرییەکە تووشی هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێخراوەو لەکاتی شەڕی داعشدا زیانی بەرکەوتووەو پێویستی بەپشکنین و چاککردنەوە هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆرییەکە بەتوانای 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەستپێدەکات و دوتر دەگاتە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان