وەزارەتی بازرگانیی عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئەو دەنگۆیەی باس لە راگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە و پێدانی پارە بە هاوڵاتییانی رەتکردەوە و ئاشکرایکرد پێدانی بەشەخۆراکی مانگانە بە هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت.

محەمەد حەنوون، راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند “بە تووندی سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی رەتدەکەنەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی بەشەخۆراکی مانگانە و پێدانی بڕی (100 هەزار دینا)ر بە هاوڵاتییان لە بەرانبەر بەشەخۆراک دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دابینکردن و دابەشکردنی ماددە خۆراکییەکان بەپێی پلانە پەسەندکراوەکان و لە چوارچێوەی پابەندبوونی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامە و پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و زانیاریی بێبنەما بڵاونەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان