زەیدی: سێ بژاردەی قورسمان لەبەردەمدا بوو

مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد ئەمشەو عەلی زەیدی، سەبارەت بە دۆخی ئابووریی وڵات سەردانی پەرلەمانی کردووە و ئاڵنگارییە داراییەکانی بۆ پەرلەمانتاران روونکردووەتەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “لەبەردەم سێ بژاردەدا بوون کە ئەوانیش پەنابردن بوو بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێ و هێشتنەوەی فەرمانبەران لە ژیانکردن بە بەڵێنەوە و دابەشکردنی مووچە بە 45 رۆژ جارێک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بژاردەی سێیەم بریتی بووە لە پەنابردن بۆ قەرزکردن و نقومکردنی وڵات لە قەرزدا، لە کاتێکدا وڵات خۆی لە بنەڕەتدا بەدەست بارگرانیی قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە دەناڵێنێت”.

ئەوەشی خستەروو ” کاتێک پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراقی وەرگرتووە ئابووریی عیراق گەمارۆ درابوو، وڵات لە رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراوی ناوچەکە لە جەنگ و داخستنی گەرووی هورمز بووەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان