لەتیف نێروەیی: یەکێک لە پۆستە باڵاکانی هەرێم مافی رەوای یەکێتییە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پۆستەکانی حکومەتی هەرێم موڵکی پارتی نین تاوەکو بیبەخشن بە لایەنەکانی تر، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای دوو پایەی یەکسان دابەش بکرێن.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند “پارتی ئامادە نییە لەگەڵ نەوەی نوێ کۆببێتەوە کە یەکێتی هاوپەیمانی لەگەڵی پێکیهێناوە، بەڵکو دەیەوێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ تەنها لەگەڵ یەکێتیی دابنیشێت، بەڵام یەکێک لە مەرجەکانی یەکێتی کۆبوونەوەی پارتییە لەگەڵ نەوەی نوێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتی وەرگرتنی پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەت بە مافی رەوای خۆی دەزانێت، ئەوەش لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بە شێوازی 50 بە 50، تائێستا بە فەرمی داوای هیچ پۆستێکیان نەکردووە و یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بۆ لیژنەکانی دانووستانکار و سەرکردایەتیی حزب جێهێڵراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکێتی لە پەیامەکانیدا روونترە و ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پارتی هیچ ئاماژەیەکی روونی بۆ دەستپێکردنی دانووستانەکان نییە و هەردوولاش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنی گفتوگۆکان پێویستیان بە لایەنێکی سێیەم یان چاودێر هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان