مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی عیراق دۆخی كەشناسی لە سەرانسەری وڵات راگەیاند و ئاماژەی بە ئەگەری بارانبارین، بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و جیاوازی لە پلەكانی گەرما كردووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەكە “رۆژی یەكشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك كە هەندێك جار هەورەبرووسكەی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە جیاجیاكانی باكوور و باشوور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “رۆژی دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی كەم بەراورد بە رۆژی یەكشەممە بەرز دەبنەوە”.
باسی لەوەش كردووە “رۆژی سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەت بۆ بارانبارینی پچڕ،پچڕ كە هەندێك جار هەورەبرووسكەی لەگەڵ دەبێت لە بەشەكانی رۆژئاوای ناوچەكانی ناوەڕاست”.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە “رۆژی چوارشەممە كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەت بۆ بارانبارینی سووك تا مامناوەند كە هەندێك جار هەورەبرووسكەی لەگەڵ دەبێت لە بەشەكانی رۆژئاوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، و لە ناوچەی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی كەم لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست دادەبەزن و لە ناوچەی باشووریش نزیك دەبن لە رۆژی پێشوو واتا سێشەممە”.
ئ پ