به‌ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبی،پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عیراقه‌

مەودا میدیا-

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشکرایکرد فراوانكردنی شه‌ڕ بۆ ناوخۆی عیراق و به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه‌ و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نیشتمانییە.

نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند “حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی سه‌ربازیی فه‌رمییە له‌ناو سیستمی ئه‌منی ده‌وڵه‌تدا و بە ئامانجگرتنیان سه‌رپێچییه‌كی ئاشكرای پێشێلکردنی سەروەریی عیراقە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە حكومه‌ت و هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ به‌ره‌یه‌كی نیشتمانیدا یه‌كبگرن بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست سه‌باره‌ت به‌م سه‌رپێچییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ زایۆنیستییه‌كانی پشتیوانی ئه‌مەریكاوه‌ ئه‌نجامده‌درێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان