مه‌ودا میدیا-
بانكه جیهانییه‌كان و ناوه‌نده‌كانى ئابوورى جیهان، پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن تا كۆتایی ساڵى 2026، نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزببنه‌وه.
“بانكى ئۆف ئه‌مه‌ریكا” پێشبینیی خۆى نرخى زیو بۆ ساڵى 2026 نوێ كرده‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵى 2026 نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ 310 دۆلار به‌رزبێته‌وه، ئه‌مه‌ى وه‌ك سیناریۆى گونجاو دانوه.
هه‌روه‌ها پێى وایه، سیناریۆى بنه‌ڕه‌تیی بۆ نرخى زیو تا كۆتایی ساڵى 2026، بۆ یه‌ك ئۆنسه 135 دۆلار بۆ 170 دۆلار ده‌بێت.
له لایه‌كى تره‌وه، بانكى UBSى سویسرى پێشبینیی خۆى بۆ نرخى زێڕ نوێكرده‌وه و بانكه‌كه پێى وایه، تا كۆتایی ساڵى نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 6200 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
له لایه‌كى تره‌وه، رۆبێرت كیۆساكى، گه‌وره شاره‌زاى بوارى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا پێشبینیی خۆى بۆ نرخى زیو نوێكرده‌وه و پێى وایه، تا كۆتایی ساڵى 2026 نرخى یه‌ك ئۆنسه زیو بۆ 200 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ستیڤ هانك، یه‌كێكه له وه‌به‌رهێنه پیشه‌گه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكا و پێى وایه، نرخى زێڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه و وه‌به‌رهێنه‌ران په‌نا بۆ ئه‌و كانزا به‌نرخه ده‌به‌ن بۆ پاراستنى سامانه‌كانیان، بۆیه پێى وایه نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ تا كۆتایی 2026 بۆ 6000 تا 7000 هه‌زار به‌رزبێته‌وه و ئه‌گه‌رى روودانی شتێكى ئاسایی ده‌بێت.
له ئێستادا نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ له بۆرسه‌ى جیهانیی 5107 دۆلاره و نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو 85 دۆلاره.
ع