مه‌ودا میدیا-
له كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ن پێش جه‌ژنى قوربان، مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى چوار ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ناردنى داهاتى نانه‌وتیی بۆ به‌غدا بۆ مانگى چوار له‌م هه‌فته‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش 120 ملیارى له به‌رده‌ست نییه و وه‌ك مانگى رابردوو كه‌متر له 120 ملیار ره‌وانه ده‌كات”.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “حكومه‌تى عیراق هیچ لاریی نییه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌رێم زووتر داهاتى ناوخۆ‌و لیستى مووچه و میزان موراجه‌عه‌ى مانگى پێنج ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، پێش جه‌ژنى قوربان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانى عیراق مووچه‌ى مانگى پێنج ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
دواخستنى ناردنى داهاتى ناوخۆ له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه هه‌موو مانگێك.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى چوار ره‌وانه نه‌كردووه.
ع