مەودامیدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ناوبەناو بارانبارین لە هەندیك ناوچە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئێستادا شێیەكی زۆر لە بەرگە هەوادا ماوەتەوە، بۆیە ئەمڕۆ تا ئێوارە بە شێوازی پچڕ،پچڕ بارانبارین بەردەوام دەبێت”.
وتیشی “پێشبینی دەكەن بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو رێژەی بارانبارین كەمتر بێت، بەڵام ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ هەیە و رەنگە لە چەند شوێنێك باران بەخوڕ ببارێت، چونكە شێیەكی زۆر لە بەرگە هەوادا ماوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ” ئەمڕۆ هەندێك كات بای بەهێز چالاك دەبێت و ئاڕاستەكەی باشوور دەبێت و خێراییەكەشی 25 بۆ 45 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا”.
باسی لەوەش كرد ” كەشوهەوا بە تەواوی فێنك و سارد دەبێت و پلەكانی گەرماش بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن”.
ئ پ