مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند، سبه‌ینێ هه‌ینى پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و كه‌شه‌كه‌ى بۆ سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه گونجاوه.
ئاراس جەبار، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “سبەینێ هەینی، گۆڕانکارییەک بەسەر کەشوهەوای ناوچەکانمان دێت لەئەنجامی چالاکبوونی بای باشوور لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عیراقەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان”.
وتیشى “هەوایەکی تارادەیەک وشک و گەرمی لەگەڵدا دێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، پلەکانی گەرما سبەینێ هەینی 5 تا 6 پلە بەرزدەبنەوە و کاریگەریی ئەو ناجێگیریەش کە لە بەرگەهەوای ناوچەکەدا هەیە لاواز دەکات و بە گشتیی کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانمان جێگیرە بێت، بەتایبەت تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک، سەنتەری دهۆک هەولێر و دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکه و ئیدارەی گەرمیان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەوری تەنکی بەرز، ئەگەری بارانبارین نابێت و کەش لەبارە بۆ گەشت و چوونە دەرەوە”.
ع