سووده‌كانى رۆنى گوێزی هیندى بۆ قژ

مه‌ودا میدیا-

وەک روونه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى زانستیی وەرینی 50 بۆ 100 تاڵى قژ رۆژانە ئاسەییە بەڵام ئەگەر هاتوو لەم رێژەیە زیادی کرد ئەوا قژت بەراستی توشی هەڵوەرین بوە.

قژوەرین بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە لەوانە کەمی ڤیتامین E، قەلەقی، گۆڕانی هۆڕمۆنەکان، کەمخۆراکی، هەروەها چەند دەرمانێکی تایبەت، بەڵام چەندین چارەسەری سروشتیی هەن کە یارمەتی وەستانەوەی قژوەرێن دەدەن لەوانەش:

رۆنی گوێز هندی، رۆنی گوێز هندی دژە ئۆکسانی تێدایە هەروەها دەوڵامەندە بە ڤیتامین Kو ڤیتامین E و ئاسن، کە دەبنە هۆی بەهێز کردنی قژ.

هەروەها مەساجکردن بە رۆنی گوێز هند بۆ قژ دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن لەبن پێستی سەردا ئەمەش رێگریی دەکات لەوەرین.

رۆنی گوێزهندی دژە ڤایرۆس و دژەبەکتریایە ئەمەش رێگریی دەکات لە وشکبوونەوەی پێستی سەرو کڕێش کە هۆکارن بۆ قژ وەرین، هەروەها پڕۆتینی تێدایە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تاڵەموەکانی قژ.

بەکارهێنان: شاره‌زایان پێیان وایه‌، دوکەوچک رۆنی گوێزهندی بەجوانی مەساج بۆ بنی سەرت بکە بۆ ماوەی ٥ خولەک، دواتر لێی گەڕێ با بۆماوەی کاتژمێرێک بە قژتەوە بێت پاشان بە شامپۆو ئاو بیشۆ، ئەم کارە لەهەفتەیەکدا سێجار دووبارە بکەرەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان