مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ئاشکرایکرد پێکهێنانی حکومەت لەم قۆناغە هەستیارەدا تەنها بابەتێکی سیاسی و رێککەوتنی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکوو پێویستییەکی نیشتیمانییە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و بژێوی هاوڵاتییان، بوژانەوەی بازار و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
مونا قههوهچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگهیاند “خەڵکی کوردستان نابێت نرخ و قوربانی ناکۆکی و درێژەکێشانی گفتوگۆ سیاسییەکان بدەن، ئێستا کاتی ئەوەیە هەمو لایەنەکان بەرژەوەندی گشتیی بخەنە سەرووی بەرژەوەندی حزبی و بە رۆحی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی، هەنگاوی خێرا بۆ پێکهێنانی حکومەت بنێن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جێگیری سیاسی بنەمای جێگیری ئابورییە، حکومەتێکی بەهێز و خاوەن بڕیار دەتوانێت متمانە بگەڕێنێتەوە، بازاڕ بجوڵێنێتەوە، وەبەرهێنان هان بدات و دەرفەتی کار بۆ گەنجان زیاد بکات، هەروەها، یەکگرتویی دامەزراوەکان و ب٢ونی حکومەتێکی کارا، پێگە و ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ناوچە و ئاستی نێودەوڵەتییدا بەهێزتر دەکات”.
ب ح