مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران پشت بە ئامادەیی تاران دەبەستێت بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک کە زۆر باش دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی دژی ئێران بەدوور دەزانێت، بە مەرجێک دانووستانەکان لەگەڵ تاران بچنه پێشهوه بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ئەگەری پابەند نەبوونی ئێران بە مەرجەکان و رێکنەکەوتن، هێرشە سەربازییەکان دەستپێدەکەنەوە و لە ئێستاوە ئامانجەکانیان لە 38 پرد و چەندین دامەزراوەی ئەتۆمی و کارەبا دیاریکردووە”.
لای خۆیەوە مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ چارەسەری دیپلۆماسی بەلاوە پەسەندترە، بەڵام داواکارییەکانی ئێران هێشتا وەک بەربەستێکی سەرەکی لەبەردەم گەیشتن بە رێککەوتن ماوەتەوە”.
ب ح