مەودا میدیا-
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی سەبارەت بە هێرشەکەی شەی رابردوو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان رووبهڕووی هێرشی درۆنی بووەتهوه، کە بووهتەهۆی درووستبونی ئاگرێک، ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و هیچ بریندارێک نییە.
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند “هێرشەکەی شهوی رابردوو لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە و کارەکانیان هەڵپەساردووە و لهگهڵ حكومهتی فیدراڵی و ههرێمی كوردستان لێكۆڵینهوه دهكهن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیراوە و دەست دەکرێت بە دیاریکردنی زیانەکان، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، پشتگیرییەکی بەهێزیان بۆ کۆمپانیاکەیان نیشانداوە”.
ب ح