مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ى ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون و دانوستان ناكه‌ن قه‌ڵا ئۆتۆمییهكهیان له‌ناو ده‌به‌ین.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “ئێران ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكبكه‌وێت و كۆتایی به‌و كارانه‌ى بهێنێت و ده‌رفه‌تى پێده‌ده‌ین”.
وتیشى “ئێستا ئیدارەکەم هەڵوێستێکی زۆر بەهێزی بەرانبەر ئێران هەیە، لەبارەی دانوستانە بەردەوامەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتر”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ترامپ ئاشکرای کرد “حەز دەکات خۆی لە بەئامانجگرتنی وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران بەدوور بگرێت، بەڵام ئەگەر رێککەوتنێک نەکرێت، ئه‌وه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین”.
سەبارەت بە بەئامانجگرتنی پێگەی “قه‌ڵاى تەقەمەنی”ی ئێران، ترەمپ ڕوونی کردەوە “ئەم پێگەیە کێشەیەکی گەورە نییە و بۆردوومانکردنی لەگەڵ شوێنەکانی تریش بژاردەیەکە ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێت”.