مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جارێكى تر دۆخى گرده‌ڕه‌شه له هه‌ولێر ئاڵۆزه و هێزێكى زۆرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به چه‌كه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌كه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراوه “هێزه‌كه‌ى پارتى به چه‌كه‌وه سه‌ردانى گردهڕهشیان كردووه و ماڵ به ماڵ به‌دواى ههركییهكانى ناوچه‌كه‌وه‌ن و دهستیگریان ده‌كه‌ن”.
ئه‌و هێزى پارتى ئامانجى ئه‌وه‌یه كه ههركییهكان كه له دوو شه‌وى رابردوو به‌شداربوون له ته‌قه‌كردن ده‌ستگیربكات، له كاتێكدا ماوه‌ى دوو مانگه خورشید هه‌ركى و حه‌یده‌رى براى له لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیركراون و چاره‌نوسیان دیار نییه.
ع