کتێبی بیرەوەرییەکانی شێرزاد حەسەن بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا-

کتێبی بیرەوەرییەکانی نووسەر و چیرۆکنووس و رۆماننووسی دیاری کورد، مامۆستا (شێرزاد حەسەن) بە ناونیشانی (لەسەر بنجی خۆم نەڕوامەوە) کە لەلایەن مەسعودی مەلا هەمزە ئامادەکراوە و لە دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، بڵاو دەبێتەوە.

مەسعودی مەلا هەمزە لەبارەی کتێبەکە بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەم کتێبە بیرەوەرییەکانی مامۆستا (شێرزاد حەسەن)ە و سەرجەم وردەکاریی و قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی لەخۆ دەگرێت، نووسەر بە وردی و لە شێوەی چیرۆک، دیوە شاراوەکانی ژیانی خستووەتەڕوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرجەمی دیدارەکانی نێو ئەم کتێبە، لە ماوەی چەند ساڵێک ئەنجام دراوە و تێیدا مامۆستا شێرزاد حەسەن کونجوکەلەبەرە جیاوازەکانی ژیانی خستۆتەڕوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “راستە کتێبەکە بە شێوەی دیدار ئەنجام دراوە، بەڵام دواتر هەموو پرسیارەکان لە کتێبەکە لابراون و خوێنەر وا هەست دەکات کە شێرزاد حەسەن خۆی بیرەوەرییەکانی خۆی نووسیوەتەوە”.

باسی لەوەشکرد “کتێبەکە (376) لاپەڕەیە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەوێتە بەردەستی خوێنەران و چەند رێوڕەسمێکی جیاوازیشی لە شارەکانی کوردستان بۆ بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان