مهودا میدیا-
دادگای باڵای عەرەبستانی سعودی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە ئێوارەی سێشەممە، 17ى شوباتی 2026، چاودێریی بینینی مانگی یەکەم شەوی مانگی رەمەزان بکەن. ئەگەر مانگ بینرا، یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێتە چوارشەممە، 18ى شوبات.
دادگاكه داواى كردووه هاوڵاتیبان بە چاوی یان بە بەکارهێنانی دووربین چاودێری مانگ بکەن، لە ئەگەری بینینی مانگ، ئەوا رۆژی چوارشەممە، 18ى شوبات، دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ڕۆژی چوارشەممە تەواوکاری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە، 19ى شوبات، یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێت.
زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی و هەرێمی کوردستانیش بۆ دیاریکردنی یهكهم رۆژى مانگی رەمەزان پشت بە بینینی مانگ لە عەرەبستان دەبەستن.
ع