جێگری پارێزگاری سلێمانی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا-

جێگری پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پەیامێکی ئاڕاستەی سەرجەم بازرگان، خاون کۆگاکانی خۆراک و کەلوپەلی رۆژانەی هاوڵاتییان لە سلێمانی ودەوروبەری کرد.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “سەبارەت بەودۆخەی بەهۆی بەرزبوونەی نرخی دۆلاری ئەمەریکی دروستبووە، هەموو لایەک دڵنیادەکەنەوە کە پێویستە بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بکەن ، تاوەکو ئەوکاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، وەک دەبینرێت هەوڵەکان بۆ ئەومەبەستە بەردەوامە، بۆیە داواکارن هەمووان پێکەوە ئەوقۆناغە تێپەڕێنن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژانە لە رێگەی چەندین لیژنەوە چاودێری دۆخی بازاڕو ژیانی هاوڵاتییان دەکەن، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان گەر هەر حاڵەتێکی گرانی و ناردنی پێداویستی کەم لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ مارکێتەکان بەدیبکرێت ناچارن تووندترین سزای یاساییان بدەن و لە دەزگاکانی راگەیاندن ناویان بڵاوکەنەوە، هەر هاوڵاتییەکی سکاڵای هەیە ژمارەی لیژنەکانی قائمقامییەتی ناوەندی سلێمانی کراوەیە ئەتوانن ئەوان ئاگاداربکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان