مەودا میدیا-
وەزیری وزەی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی 14ی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد پێویستە كاربكەن لەگەڵ ئەمەریکا تاوەکو توركیا چەكی پێشكەوتوو بەدەستنەهێنێت.
ئیلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل رایگەیاند “پێویستە دڵنیا بن لەوەی کە تورکیا نەتوانێت ئامادەیی سەربازی هەمیشەیی لە سوریا هەبێت، ئەگەر ئەنکەرە بیەوێت بنکەی سەربازیی لە سوریا دابمەزرێنێت، تەلئەبیبیش لەو وڵاتە بنکەی سەربازیی دروستدەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا ئیسرائیل بۆ جیهانی سەلماند ئەوانەی هەڕەشە لە بوونی دەوڵەتەکەی دەکەن چارەنووسێکی باش چاوەڕێیان ناکات”.
ب ح