پارتی داوا دەکات دەستگیرکردنی گەندەڵکاران هەموو عیراق بگرێتەوە

مەودا میدیا-

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەڵمەتی دژە گەندەڵی سەرۆک وەزیران راگەیاند و داوایکرد پڕۆسەکە هەموو پارێزگاکانی عیراق بگرێتەوەو تەنها لە بەغدا نەبێت.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ێویستە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی و جێبەجێکردندا هەبیت، ئامادەن بۆ هەر هاوکارییەک لەپێناو چەسپاندنی یاسا و گێڕانەوەی مافی هاوڵاتییان ، بەو مەرجەی لێپرسینەوەکان هەمو گەندەڵکارێک بگرێتەوە بەبێ هیچ جیاوازییەک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیواخوازن ئەم پڕۆسەیە تەنها لە بەغدا کورت نەبێتەوە، بەڵکو سەرجەم پارێزگا و شارەکانی تری عیراق بگرێتەوە و جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگیی تەواو لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەریی دەکەنەوە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پشتیوانیی لە هەنگاوەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن بە هاوکاریی و پاڵپشتیی دەسەڵاتی دادوەریی ودامەزراوە حکومییەکان، بە ئاراستەی رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان