مهودا میدیا-
حكومهتى ههرێمى كوردستان بڕیاریدا به درێژكردنهوهى قهرزى كۆنى پێش رووناكى و تا 18ى مانگى داهاتوو بهردهوام دهبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین دەرفەت دەدات بە هاوبەشان بۆ دانەوەی قەرزی پێش ڕووناکی بەر لە جێبەجێکردنی قیستی پابەندکراو
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەوەی کە دەرفەتێکی دیکە بۆ دوایین جار بدرێتە هاوبەشانی کارەبا بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش ڕووناکی بەڕێژەی تاوەکو 50٪. ئەم پڕۆسەیە لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەردەوام دەبێت. ئەگەر ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش ڕووناکییان هەیە قەرزەکانییان نەدەنەوە لەو ماوەیەدا، ئەوا ڕاستەوخۆ قەرزەکانییان دەخرێنە سەر قیستی مانگانە بەبێ هیچ داشکاندنێک بەگەڕانەوە بۆ ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە.
بهپێى بڕیارهكهى ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوبەشان دەتوانن سوود لەم دەرفەتە ناوازەیە وەربگرن و بڕیاربدەن لەسەر شێوازی پارەدانی قەرزی پێش ڕووناکی.
- دانەوەی قەرزی پێش رووناکی و سوودوەرگرتن لە داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ لەنێوان رێکەوتی 4ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10.
- دانەوەی قەرزی پێش رووناکی لەدوای بەرواری 18ی مانگی 10 بەشێوازی قیستی مانگانە کە مەودای 6-24 مانگ بەلەبەرچاوگرتنی کەمترین بڕی پارەدان.
لەدوای 18ی مانگی 10، هەر قەرزێکی پێش رووناکی بەشێوەیەکی خۆکارانە دەکرێنە قیستی مانگانە و دەبێت لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبای رووناکی بدرێت و رێکاری ماوەی پارەدانی لە 50 رۆژدا لەسەر جێبەجێدەبێت.
داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی لە 24ی مانگی 9 بۆ 18 مانگی 10 بەهەمان میکانیزمی داشکاندنی پێشوو:
- 50٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی
- 25٪ داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری جگە لەو هاوبەشانەی کە فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە
- داشکاندنەکە جێبەجێدەکرێت تەنها ئەگەر هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزی داشکێندراو بەیەکجار بدات لەڕێگەی ئی-پسوولە یاخود هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە
ع