ره‌زایی بووه‌ نوێنه‌رى موجته‌با له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران

مه‌ودا میدیا-

میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، موحسن ره‌زایی، له‌ لایه‌ن موجته‌با خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران كراوه‌ته‌ راوێژكار له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیی ئێران.

بە فەرمانێکی موجته‌با خامنه‌یی، موحسێن رەزایی، راوێژکاری سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی سوپای پاسداران، وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشانکرا.

پێشتر سەعید جەلیلی لەو پۆستەدا بوو، به‌ڵام ئێستا موحسین ره‌زایی كراوه‌ته‌ راوێژكارى موجته‌با.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، سکرتێری پێشووی ئەنجومەنەكه‌ كه‌ موحەمەد باقر ژولقەدری بوو، كرایه‌ راوێژکاری سیاسیی موجته‌با خامنه‌یی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان