كەمی نەختینەی داراییمان نییە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد ئەو دەنگۆیانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە كەمی نەختینەی دارایی و دواکەوتنی خەرجكردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئازار بەتەواوی دوورن لە راستییەوە.

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “فەرمانگەی ژمێریاریی بەشێوەیەكی كردەیی دەستی بە تەمویلكردنی مووچەو تەرخانكراوەكانكردووە، بەمەبەستی گەیشتنی شایستەكان لە وادەی دیاریكراودا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆخی دارایی دەوڵەت سەقامگیرەو تەرخانكراوەكانی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لەچوارچێوەی بودجەدا مسۆگەرەو هیچ قەیران و كۆسپێكی دارایی نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان