د.فەرهاد تۆفیق: گوڵەخانە یەکێکە لە سیمبولەکانی کوردایەتی

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە جوڵاندنی هێزی ئەمنیی بە ئاڕاستەی گوندی گوڵەخانە و بارەگاکانی سەرۆکی پارتەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد گوڵەخانە و بارەگای جەنابی کاکە حەمە یەکێکە لە سیمبولە دیارەکانی کوردایەتی و هەمیشە کۆکەرەوەی بیروبۆچوونە جیاوازەکان بووە.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و بەهیچ شێوەیەک هێز بەرەو گوڵەخانە و بارەگاکانی کاکە حەمە نەجوڵێندراوە بەڵکو هاتنی هێزەکە جۆرێک لە هەماهەنگی ئەمنی بووە لەنێوان هێزەکانی سۆسیالیست و پاسەوانی سنوور بۆ تووندکردنەوەی سنوورەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانی پاسەوانی سنوور داوایانکردووە بارەگایەکی بچوک و کاتی لە سوورێن بکەنەوە، بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی و پاراستنی ناوچەکە و تەنها سێ کارمەندیان هاتووەتە سنوورەکە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بەو هەواڵەوە نەبووە بەڵکو بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخەکە و پێشهات و گۆڕانکارییەکان بووە و تاوەکو ئێستا خوێندنەوەیەکی دروست بۆ دۆخەکە نەکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان