مەودا میدیا-
سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەهۆی دەستوەردانی نایاسایی هێزە بیانییەکان و دروستبوونی نائارامی، گەرووی هورموز بە رووی هاتوچۆی کەشتیوانیدا دادەخرێت.
سوپای پاسداران رایگەیاند “لە وەڵامی هێرشەکاندا دوو بنکەی ئەمەریکی لە کوەیت کە بریتین لە (عەلی ئەلسالم) و (ئەحمەد ئەلجابەر) کۆگاکانی سووتەمەنی، سیستمێکی پاتریۆت و رادارێکی FPS بە تەواوی تێکشکێندراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاکە رێگە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لەبەردەم جووڵەی دەریاییدا، کۆتاییهێنانە بە دەستێوەردانەکانی ئەمەریکا، بە پێچەوانەوە کارەساتی گەورەتر لە کەرتی نەوت و گاز لە جیهاندا روودەدات”.
ئەوەشی خستەڕوو “”ئەگەر ئەمەریکا گەرووی هورمز بکاتە بیانوو بۆ ئەنجامدانی هەر هەڵەیەک، بەبێ دوو دڵی بەرژوەندیی و بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچەکە دەکەنەئامانج و مەودای ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانیان فراوانتر دەکەن”.
ب ح