چوارچێوەی هەماهەنگی كار بۆ كشاندنەوەی مالیكی دەكات

مەودا میدیا-
بەپێی هەندێك زانیاری كە بڵاوبووەتەوە بەشێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كار بۆ ئەوە كەدەن كە نوری مالیكی لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بكشێننەوە.

سەرچاوەیەك لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە” بەشێك لە سەركردەكان كاردەكەن بە ئامانجی كشاندنەوەی نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و دانانی كاندیدێكی تر كە لە جێگەكەی كە لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا قبوڵكراو بێت”. .

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” كە ئەوانەی لە ئێستادا پشتیوانی لە گۆڕینی كاندیدەكە دەكەن بریتین لە عەممار ئەلحەكیم، قەیس خەزعەلی، محەممەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادی”.

باسی لەوەشكردووە” ئەو لایەنانە لە ئێستادا بە جدی كار بۆ فراوانكردنی بازنەی پشتیوانی لە چوارچێوەی خێراكردنی پرۆسەی كشاندنەوەی مالیكی دەكەن”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێداگیری مالیكی لە ئێستادا گەورەترین بەربەستە بۆ بەردەوامبوون لە تەواوكردنی مەرجە دەستوورییەكان، لەوانەش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان