مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا “سێنتكۆم” رایگه‌یاند، به‌رده‌وام له سه‌پاندنى گه‌مارۆى ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران‌دا و رێگریی له كه‌شتییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت “بەردەوامين لە سەپاندنی گەمارۆی توندی دەریایی بەسەر ئێران‌دا و چاوپۆشى له هیچ شتێك ناكه‌ین”.
باس لهوهشكراوه “له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا توانیومانە رێڕەوی 44 کەشتیی بازرگانیی بگۆڕن و دوو کەشتیشمان کردوەتە ئامانج”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكیدا وتى “ئێران و به‌رپرسه‌كانیان زۆر فێڵبازن له دانوستان، ئه‌وان داوامان لێ ده‌كه‌ن دانوستان بكه‌ین و شه‌ڕ رابگرین، به‌ڵام له به‌یاننامه و لێدوانه‌كانیان ده‌ڵێن شتێكى وامان نه‌وتووه”.
پێشتريش سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتن ده‌كه‌ین”.
ع