مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوە بۆ پێشنیازە یاسای تاوانەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریی (سایبەر)، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە و لە 32 ماددە پێکهاتووە.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان( ژمارە 78ی ساڵی 1980) کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە ئامادەکراوە و لە 26 ماددە پێکهاتووە.
تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یاسای (پارێزەرایەتی”) ژمارە 173ی ساڵی 1965، لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە و لە 27 ماددە پێکهاتووە دەکرێت.
تەوەری چوارەم، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای دابینکردنی دارایی بۆ بەهێزکردنی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عیراق دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەکراوە و لە 8 ماددە پێکهاتووە.
ب ح