مەودا میدیا-
ئەمڕۆ کاتژمێر (1:00)ی دوانیوەڕۆ مووچەى مانگى ئەیلولی خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە ماوەی چوار رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.
تیمی پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند “دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9) بەشێوازی دیجیتاڵی لە سەرجەم پارێزگاکان دەستپێدەکات، ژمارەی سوودمەندانی لە پڕۆژەکە گەیشتووەتە (یەک ملیۆن و 14 هەزار) مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا (یەک ملیۆن و حەوت هەزار کارت) دابەشکراون، هەروەها (یەک ملیۆن و دوو هەزار) سوودمەند مووچەکانیان راستەوخۆ لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “نزیکەی 800 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز دانراون، مووچەخۆرانیش بەمشێوەیە دابەشبوون (422 هەزار لە هەولێر، 372 هەزار لە سلێمانی، 197 هەزار لە دهۆک و 25 هەزار سوودمەندیش لە پارێزگای هەڵەبجە)”.
ب ح