مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى وه‌ستانى سیستمی مه‌رزى شۆشمێى سه‌ر به شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه له هه‌ورامان، هاتوچۆى هاوڵاتییان راگیرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیستمى مه‌رزى شۆشمێى ته‌ویڵه وه‌ستاوه، هاتوچۆى هاوڵاتییان له‌و سنوره‌وه بۆ ناو خاكى ئێران و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راگیراوه.
كاروان ئه‌حمه‌د، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “سه‌ردانى مهرزهكهمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى بچینه وڵاتى ئێران، به‌ڵام پێیان وتین سیستمه‌كه وه‌ستاوه”.
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو “دیار نییه كه‌ى سیسته‌مه‌كه ده‌ست به كاركردن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى مه‌رزه‌كه ئاگاداری خه‌ڵكیان كرد جارێ سه‌ردانى ئه‌و مه‌رزه نه‌كه‌ن”.
ع