زولفەقاری: ئاسایشی هورمز لە دەستی پاسداراندایە

مەودا میدیا-

وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا ئاشکرایکرد ئاسایشی گەرووی هورمز لەژێر سەرپەرشتی سوپای پاسداراندایە و هەر هەوڵێك بۆ تێپەڕين دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بێت.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم لئەنبیا رایگەیاند “هێزە بیانییەکان بەتایبەت ئەمەریکائاگادار دەکەنەوە لە هەوڵی چوونە ژوورەوە یان نزیکبوونەوە لە گەرووی هورمز، رووبەڕووی هێرش دەبنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر کردەوەیەکی دەستدرێژیکارانەی ئەمەریکا دەبێتەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئێستا و ئاڵۆزکردنی كارەكان و ئاسایشی کەشتییەکان دەخاتە مەترسییەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سوپای پاسداران سەلماندویەتی وەڵامی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک دەدانەوە لە هەر ئاستێک و لە هەر ناوچەیەکی ئێراندا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و بە ئازار”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان