مەودا میدیا-
بەهۆی بەردەوامی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و مانەوەی گەرووی هورمز بە داخراوی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان به بەرزى ماوهتهوه.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 112 دۆلار مامهڵهى پێوهدهكرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 108 دۆلار مامهڵهى پێوهدهكرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە و هاوپەیمانەكانی ئەمەریكاش رەتیانكردەوە كە ئامادەبن هاوكاری هێزی دەریایی وڵاتەكە بكەن بۆ كردنەوەی ئەو رێڕەوە ستراتیژییە.
بەشی زۆری نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، بۆیە دوای هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران وەكو كارتی فشار گەرووەكەی داخستووە و تا ئێستا ئامادە نییە بیكاتەوە.
ع