رژانى نه‌وت له‌ گه‌رووى هورمز مه‌ترسیی كاره‌ساتى ژینگه‌یی دروستكردوه‌

مه‌ودا میدیا-

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی رێكخراوى ژینگه‌ى گرینپیس، وێنەکانی ئەم دواییەی مانگی دەستکرد دۆخى ئاوى گه‌رووى هورمزیان ئاشكراكردووه‌ به‌هۆى رژانى نه‌وته‌وه‌ به‌ره‌و ئاقارێكى خراپ ده‌ڕوات.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، پیسبوونەکە گەیشتووەتە کەناراوەکانی ئێران لە نزیک ناوچە پارێزراوەکانی دەوروبەری دوورگەی قشم، ئەم دوورگەیە شوێنی دارستانی بەرفراوانی مەنگۆڕە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕه‌كه‌، رژانێكى زۆرى نەوت لە دیوی باشووری عومان لە گەرووی هورمز دەرکەوتووە، كەنار دەریا بەردینەکانی ئەوێ وێستگەیەکی گرنگە بۆ باڵندە کۆچبەرەکان.

رەنگە شلەی نەوتی ترى ناوچەکە پەیوەست بێت بە کەشتی نەوتهەڵگری “رێسکۆ” كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو له‌ گه‌رووه‌كه‌ هێرشكرایه‌ سه‌رى و نوقم بوو.

سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر “رێسکۆ” و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی تر کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، هەروەها ئێران چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکانی ناوچەکە، بەستنەوەی پیسبوون بە هێرشە تایبەتەکان بۆ سەر کەشتییەکانی ناوچەکە زۆرجار قورسە، بەشێکیش بەهۆی سنوورداربوونی داتاکانی گواستنەوەکانەوەیە.

کەشتییە نەوتهەڵگرەکە کارۆلین بێزنگە کە بەشێکە لە بەناو “بەلەمی سێبەر”ی روسیا و کەوتوه‌تە ژێر سزاکانی یەکێتی ئەوروپا، لەوێ ژێر ئاو كه‌وتوه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان