ویلایەتی: بە خێرایی وەڵامی سەرکێشییەکان دەدەینەوە

مەودا میدیا-

راوێژکاریی رێبەری باڵای ئێران ئاشکرایکرد ترەمپ بڕیاری ئاگربەست و راگرتنی پرۆسە سەربازییەکانی چەندینجار لەڕووی کردارییەوە پێشێلکردووە و جارێکی تر ناوچەکە بەرەو ئاگر پاڵ دەنێت.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژکاریی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند “بەرپرسیارێتیی دروستکردنی گرژییە نوێیەکان و داننانی زارەکی بە هەڵوەشاندنەوەی لێکتێگەیشتننامەکە لەلایەن سیاسەتمەدارێکی رێگر و بەدناوی ئیپستینییەوە جارێکی تر دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزد دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر هۆشداریتان دابوو کە ناوچەکە شوێنی قوماری سیاسیی وڵاتە بچووکەکان نییە و چەندینجاریش سەلماندوویانە کە وەڵامی خێرای سەرکێشییەکان دەدرێتەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەنکەرە رایگەیاند “رەنگە ئەمشەو هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی پێدەهێنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان