بڕیارێك بۆ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و شاندی دانووستانکاری راسپارد تا خەرجییەکانی پێشمەرگە بخەنە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکانی بودجەی عیراقەوە.

فه‌رمانگه‌ى میدیاو زانیاریی حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، لە فەرمانەکەدا هاتووە دەبێت لە دانووستانەکانی بودجەی 2027دا، مووچە، دەرماڵە، راهێنان و پڕچەککردنی پێشمەرگە بە پێوەرێکی یەکسان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵیدا جێگیر بکرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، تا ئێستا هه‌رێم و به‌غدا له‌ باره‌ى بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2027 نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و تا ئێستا دانووستانه‌كان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان