سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد لە رۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات و هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازێت و بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانێت کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەمووانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێن بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان و داکۆکیکاریان بن بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەوان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆیان دەزانن و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێن پشتیوان و پاڵپشتتانن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان