كەشناسێك لە بارەی هەورەبروسكەوە هۆشداری دەدات

مەودا میدیا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی لە بارەی بارانبارین و هەورەبروسكەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و پێشبینی هەورەبروسكەی ترسناك لەم كاتانەدا دەكات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە پەڕەی تایبەتی خۆی رایگەیاندووە” ئێستا كە لە وەرزی هاوین نزیك دەبینەوە بەهۆی ئەوەی زەوی گەرمە بۆیە ئەگەری هەورەبروسكەی مەترسیدار زۆر زیاتر دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە”تا 22ـی ئەم مانگە ناوبەناو هەورەبروسكە و تاوەباران بەردەوام دەبێت”.
ئەو كەشناسە چەند رێنماییەكی ئاماژەپێكردووە كە پێویستە هاوڵاتییان لە كاتی هەورەبروسكەدا جێبەجێیان بكەن بەمشێوەیە:
یەكەم، راكردن بۆ ناو حەشارگە، دەستبەجێ بچۆ ناو هۆبەیەك، ماڵێك یان ئۆتۆمبێلێكی سەقف داخراو، كە لە ئۆتۆمبیلیشدا بوویت دەست لە ئاسن و گەیانەرەكانی ئۆتۆمبێل مەدە.
دووەم، هەرگیز لەژێر درەخت ، ستوونی كارەبا، وە كە لە دەرەوەش بوویت لە شاخ و لوتكەی گردەكاندا مەمێنەرەوە.
سێیەم، پچڕاندنی كارەبا و ئاو، لەناو ماڵدا دەست لە ئاوی بەلوعە مەدە و ئامێرە كارەباییەكان لە پلاك بكەرەوە.
چوارەم، دووركەوتنەوە لە ئاسن، چەتر، مۆبایل (ئەگەر لە دەرەوە بوویت) و كەرەستە كانزاییەكان لە خۆت دووربخەرەوە.
پێنجەم، دوركەوتنەوە لە دەرگا و پەنجەرەكانی ماڵ.
شەشەم، ئەگەر لە دەشتاییدا بوویت رامەكشێ، بەڵكو تەنها وەك تۆپێك خۆت كۆبكەرەوە و لەسەر پێ دانیشە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان