مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، هۆكاره‌كه‌شى بۆ هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵكارانى عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى رابردوو نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى “نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 154 هه‌زارو 750 دینار دابه‌زى، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژى رابردوو بۆ 160 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
شاره‌زایانیش پێیان وایه، هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنه‌ى به‌رپرسانى عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ع