مه‌ودا میدیا-
بارەگای خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دایه وڵاتانى ناوچه‌كه‌و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به هاوكاریی ئه‌وان هێرشبكاته سه‌ر ئێران
له راگه‌یه‌ندراوێكى باره‌گاكه هاتووه “ئەمەریکا بە گڵۆپی سەوزی هەندێک وڵاتی ناوچەکە ئامادەکاریی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات و ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت بۆ هه‌مووان”.
باس لهوهشكراوه “ئەو وڵاتانەی هاوکاریی ئەمەریکا دەکەن، ئیتر ناتوانن چاوەڕێی دانبەخۆداگرتنی ئێران بکەن و ئێران ئه‌و كاره ده‌كات كه خۆى پێى باشه”.
هه‌روه‌ها “سەرجەم بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا بێ سنوور دەکرێنە ئامانج و دان به‌خۆمان ناگرین له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر وڵاتێك كه هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات”.
ع