مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سۆران و راپەرین وە هەروەها بەفربارینێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان و رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
ب ح