عیراق هەناردەكردنەوەی نەوت لە سەرجەم كێڵگەكانەوە دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا لە سەرجەم كێڵگەكانەوە نەوت هەناردە دەكرێت.

ساحب بزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند” بە مەبەستی زیادكردنی داهاتی دەوڵەت و دابینكردنی غازی ناوخۆیی بۆ وێستگەكانی كارەبا لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوت بە تەواوی دەستپێدەكەنەوە”.

وتیشی” بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندییان بە هەندێك لە كۆمپانیا گەورەكانی گواستنەوەوە كردووە بۆ واژۆكردنی گرێبەستی نوێ و هەر كۆمپانیایەكیش بیەوێت كاریان لەگەڵ بكات ئەوا دەرگایان كراوەیە بۆیان”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای كردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بەیانی ئەمڕۆ ولاتەكە رایگەیاند” جارێكیتر گەرووەكەیان داخستووەتەوە بەهۆی چەتەییكردنی هێزەكانی ئەمەریكا لەو سنورانەدا”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان