مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، خواست له‌سه‌ر مریشكى زیندوو زۆر بووه و به‌هۆیه‌و نرخه‌كه‌ى گرانبووه.
ئازاد جه‌مال، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى مریشكى به‌راورد له‌گه‌ڵ چوار رۆژى رابردوو، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه”.
وتیشى “یه‌ك كیلۆ گۆشتى مریشك له بازاڕ به 3100 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه نزیكى جه‌ژنه‌و خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌م گرانبوونه كاتییه، چونكه كاتێك خواست له‌سه‌ر شتێك زیاد ده‌كات، نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه، دواى جه‌ژن نرخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و هه‌رزان ده‌بێته‌وه”.
پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر نرخى مریشك بۆ یه‌ك كیلۆ له خوار 2500 دیناره‌وه بێت، تووشى زیانێكى زۆر ده‌بن”.
ع