مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ده‌ستمان كرد به دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌مى به‌شه‌خۆراك و دۆشاوی سه‌به‌ته‌ى پێنجیش هاتووه.
كامه‌ران فه‌تاح ،به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌خۆراكى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م هاتووه و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان كراوه و له ئه‌مڕۆوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
وتیشى “بۆ سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م ته‌نها دۆشاو و برنج نه‌هاتووه، چوار ماددهكهى تر كه رۆن و شه‌كر و نیشك و له‌تكه‌نۆكه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌میش دۆشاو و برنج دابه‌شنه‌كرا، ته‌نها سلێمانی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موو هه‌رێم و عیراق ئه‌و كێشه‌ى هه‌یه، به‌ڵام دۆشاویی سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌م هاتووه و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردن”.
ع