هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات ئیدانە دەکەین

مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکایکرد بە تووندترین شێوە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێم و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئیدانە دەکەن.

حکومەتی هەرێم رایگەیاند “ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتیی و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لە یاسا دەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان