بەهۆی زۆری خستنەڕووی نەوت، ئەمرۆ سێشەممە، لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور دابەزی بۆ 68 دۆلار و 79 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكاش دابەزی بۆ 64 دۆلار و 13 سەنت.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە مەترسی لەسەر داخستنی گەرووی هورمز هەیە و ئەمەریكاش هۆشداریداوەتە كەشتیە بازرگانییەكانی لەو بارەیەوە، بەڵام بەهۆی زۆری خستنەڕووی نەوت نرخەكەی هێشتا بە نزمی ماوەتەوە.
ئ پ