دوای نۆ رۆژ دوو كەس لە بێسەروشوێنبووانی نیپاڵ رزگاركران

مەودا میدیا-
ئەمرۆ هەینی، دوای نۆ رۆژ لە رووداوە كارەساتبارەكەی وڵاتەكە، تیمەكانی فریاگوزاری لە نیپاڵ، دوو كەسیان بە زیندوویی لە تونێلێكدا رزگاركرد كە بەستراوەتەوە بە وێستگەیەكی كارەبای ئاوییەوە لەسەر رووباری تریشولی.

رزگاركردنی ئەو دوو كەسە لە كاتێكدایە كە نۆ رۆژ بەسەر ئەو زریان و لافاوەدا تێدەپەڕێت كە وڵاتی نیپاڵی گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 1200 كەس و بێسەروشوێن بوون و ئاوارەبوونی دەیان هەزار كەس.

هاوكات بەرپرسان و تیمەكانی فریاگوزاری لە نیپاڵ پێیان وایە لە بەشی سەرەوەی رووباری تریشولی لانیكەم 900 كەس لە تونێلەكاندا گیریان خواردووە كە ئەو تونێلانە بەستراونەتەوە بە شەش پڕۆژەی كارەبای ئاوی بەدرێژایی رووبارەكە، هەر بۆیەش ئەو تیمانە بەردەوامن لە گەڕان بەدوایاندا بۆ ئەوەی بە زیندوویی رزگاریان بكەن، لە كاتێكدا كە نزیكەی 10 رۆژ بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕیوە و چانسی مانەوەی قوربانییەكان بە زیندوویی زۆر كەمە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان