ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی حەماسی راگەیاند

مەودا میدیا-

​سوپا و دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی لیوای باکووری کەرتی غەززەیان لە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس (کەتائیبی قەسام) بڵاوکردەوە کە بە بەرپرسی دەستبەسەرکردن و گرتنی ژمارەیەک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان بووە.

​سوپا و دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل رایانگەیاند “عزەدین بێک لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەنجام دراوە، کراوەتە ئامانج و کوژراوە. کە وەک بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی لیوای باکووری غەززە لە باڵی سەربازیی حەماس کاری کردووە”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “عزەدین بێک دەستی لە پلاندانان و دابینکردنی دارایی بۆ هێرشەکان، بەشداریکردن لە دزەکردنە ناو ئیسرائیل لە کاتی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا هەبووە، هەروەها بەرپرسیار بووە لە رفاندن و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی”.

ئەوەشیان خستەروو “بەئامانجگرتن و کوشتنی ئەو فەرماندەیەی حەماس ساتێکی گرنگە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا، بەردەوام دەبن لە شوێنپێهەڵگرتن و بەئامانجگرتنی سەرکردە و فەرماندەکانی تری بزووتنەوەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان