مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما بۆ سەرەتای مانگی 10 رووی لە هەرێمی کوردستان بکات و پلەکانی گەرما (8 بۆ 10 پلە)ی سیلیزی نزم ببنەوە.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “لەمڕۆوە بۆ (4ی تشرینی یەکەم) شەپۆلێکی گشتگیری بارانبارین لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە “.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژانی (2 و 3ی تشرینی یەکەم) ئاستی بارانبارین فراوانتر دەبێت و دەگاتە ناوەڕاستی شارەکانیش کە بە یەکەم دەستپێکی باران و سەرما لە وەرزی نوێدا کە بارانی هەنار ناوزەنگ دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “بڕی بارانبارین لە دهۆک(2 بۆ 3 ملیمەتر)، لە هەولێر (1 بۆ 2 ملیمەتر) و لە سلێمانی و هەڵەبجە (0،5 بۆ 1،5 ملیمەتر )لە کەرکوک (1 بۆ 2 ملیمەتر) و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە لە شارەکان بەڵام رێژەکە زۆر خێرا دەگۆڕێت بۆ زیاد و کەم”.
ب ح